بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لە پێشوازیی بێ هاوتای هونەرمەندان لە هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی "دەف دەنگی ڕەحمەت" هەواڵی دا و وتی: ساڵی ڕابردوو لە ٢٤ پارێزگا و ئەمساڵ لە ٣٠ پارێزگای وڵات بەرهەم ڕەوانەی نووسینگەی مێهرەجان کراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە یەکێک لە پلانە پاڵەکییەکانی ئەو مێهرەجانە ڕێزنان لە هونەرمەندانی لێهاتووی وڵاتە و وتیشی: بڕیارە لە هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی "دەف دەنگی ڕەحمەت" ڕێز لە سدیق تەعریف وەک یەکێک لە گەورەترین و ناسراوەترین بواری مۆسیقا بگیردرێت.
مورادی ئاماژەی بە پاشهاتە سیاسی، فەرهەنگی و ئابوورییەکانی ئەو مێهرەجانە کرد و ڕایگەیاند: یەکێک لە گرینگترین پاشهاتە فەرهەنگییەکانی مێهرەجان ناسێندرانی کوردستان وەک پایتەختی دەفی جیهانە و مێهرەجان وەک برندێکی پارێزگای لێهاتووە و توانیویەتی ببێتە مایەی شادی و گەشانەوەی کۆمەڵگا و ئەمەش خۆی لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی مۆسیقای عێرفانییە.
سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان دروشمی ئەم خولە لە مێهرەجانی "هونەر، پێکەوەبوون و مێهرەبانی" ڕاگەیاند و زیادی کرد: بەر لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی کرانەوە، گەورەترین کەرنەڤاڵی دەفژەنی بە بەشداریی پیاوان و خاتوونانی دەفژەنی لە سنە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە بەشی گرووپژەنی ٤٧ گرووپ بەشدار بوونە کە ١٢ گرووپیان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، ڕاشیگەیاند: لە بەشی تاکژەنیی ١٣ تا ١٩ ساڵەی ژنان، ٥٧ کەس بەشدار بوونە کە ١٣ کەسیان گەیشتوونەتە بەشی پێشبڕکێ.
ئاماژەی بەوەش دا: لە بەشی تاکژەنیی پیاوانی ١٣ تا ١٩ ساڵ ٥٣ کەس بەشداریان نواندووە کە ١٤ کەسیان چۆتە قۆناغێ کۆتایی.
مورادی بە ئاماژە بەوەی کە لە بەشی تاکژەنیی گەورەساڵان ٦٧ کەس لە پیاوان و ٥٣ کەس لە خاتوونان بەشدار بوونە و بە نۆرە ١٦ تا ١٤ کەسیان چوونەتە قۆناغێ کۆتایی، وتیشی: لە هەشتەمین خولی مێهرەجانی نێونەتەوەیی "دەف دەنگی ڕەحمەت" ٣٣ گرووپی مەولوودی خوێنی بەشدار بوونە کە ١٠ گرووپیان بۆ قۆناغی کۆتایی هەڵبژێردراون.
Your Comment